گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفا کازمی پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق دەخاتەڕوو

2022.10.10 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق دەخاتەڕوو

ناس کورد- 

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان دەکەم پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن، لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و بەرەوپێشبردنی چارەسەری هەمەلایەنەی نیشتمانی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ئەم ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندووقەکانی دەنگدان پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی هێزە سیاسییە بەشدارەکانی بە بەها دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بەگوێرەی چوارچێوە کولتوورییەکانی دیموكراسی و بەهاکانی." 

 

دەقی پەیامەکەی مستەفا کازمی: 

 

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ساڵی ڕابردوو (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١)، گرنگترین بڕگەمان لە بەرنامەی حکومەتەکەماندا بە ئەنجام گەیاند؛ لە ڕێگەی سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بە شێوەیەکی دادگەرانە و پیشەییانە، بە شایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو چاودێرانی پرۆسەکە. ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە وەڵامی داواکارییەکانی گەلە هێژاکەمان بوو، مەرجەعیەتیش داوای بەدەمەوە چوون و بەشداری تێ دا کردنی کرد.

 

پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ئەم ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندووقەکانی دەنگدان پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی هێزە سیاسییە بەشدارەکانی بە بەها دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بەگوێرەی چوارچێوە کولتوورییەکانی دیموكراسی و بەهاکانی.

 

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، سەرباری هێرشە بێ ویژدانەکان، بە هێمنی و عەقڵانییەت لەسەر ڕێچکەیەکی جیاواز کارمان کردووە کە پەنا بۆ دیالۆگ و هاوکاری و هاوبەشی دەبات لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییە جیاوازەکان، ئەمەشمان لە پێناو بەرقەرارکردنی هێمنی و ئۆقرەیی دا کردووە، کە نیشتمان پێویستی پێیەتی، لە پێناو دامەزراندنی ڕۆشنبیرییەکی سیاسی کە لەسەر بەها دیموکراسییەکان بنەڕەت بێت و دژی توندوتیژی و تاکڕەوی بێت لە عێراقی خۆشەویستمان کە زۆری چێشتووە لە پێناو گەیشتن بە دیموکراسییەتی ئێستای.

 

لێرەوە - جارێکی تر- داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان دەکەم پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و هێمن و بنیاتنەر ببەن، لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و بەرەوپێشبردنی چارەسەری هەمەلایەنەی نیشتمانی، کە دیموکراسییە ساواکەمان بەهێز بکات و پاڵپشتی پایەکانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراقی خۆشەویستمان و گەلی هێژامان بکات.

 

مستەفا کازمی

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢