گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دۆخەکە مەترسیدارە’’

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدات: کاتێکی کەمتان ماوە

2022.10.10 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدات: کاتێکی کەمتان ماوە

ناس کورد- 

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق " یونامی" راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکانی بەبێ مەرجی پێشوەختە دانوستاندن بکەن، هۆشداریش دەدات لەوەی، پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق دەبێتە هۆی نائارامی زیاتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ساڵێك دوای هەڵبژاردنە بەزەحمەت دەستکەوتووەکە: ئێستا کاتی کردارە

بەغدا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢- ساڵێك لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون. بەداخەوە ئەم هەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا هێنا و بێهیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵك دروست دەکات. پەسەندکردنی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پێش کۆتایی ساڵ زۆر گرنگە.

لە چەند هەفتە و مانگی ڕابردوودا هەوڵی بێوچان درا بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان دەست بکەن بە هەنگاونان بەرەو سەقامگیری سیاسی، بەڵام بێ ئەنجام بوو. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چینی سیاسی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و وشە لەگەڵ کرداردا بگونجێنێت.

پێویستە هەموو لایەنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەشداری لە دیالۆگدا بکەن. لەڕێگەی سازانەوە دەبێت بەکۆمەڵ لەسەر دەرەنجامە سەرەکییەکان ڕێکبکەون بۆ دووپاتکردنەوەی وتەکانیان، کە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراقە و دامەزراندنی حکومەتێکی تەواو بەهێز و کاریگەرە. ئێستا کاتی کردارە.