گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەوڵەتى یاسا لێدوانى پێچەوانە دەدات لەبارەى دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

2022.10.09 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا لێدوانى پێچەوانە دەدات لەبارەى دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لێدوانى پێچەوانە دەدات لەبارەى دیاریکردنى رۆژى چوارشەممە بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیشام روکابى بەرپرسى نوسینگەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بە کەناڵى رووداوى راگەیاندووە چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت.

 

بەڵام ترکى عەتبی سەرکردە لە دەوڵەتى یاسا رەتیکردەوە ئەو وادەیە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دیارى کرابێت.

 

سەرکردەکەى دەوڵەتى یاسا وتى "چوارشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەفدى کورد ئەنجام دەدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەى کاندیدى سەرۆککۆمار".

 

وتیشى "هیوادارین لەسەر کاندیدێک رێکبکەون، ئەگەرنا سیناریۆى 2018 دووبارە دەبێتەوە".

 

عەتبى پێشبینى دەکات دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکەوێتە هەفتەى داهاتوو.