گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەماوەى شەش ساڵدا 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە

2019.08.15 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
 عێراق لەماوەى شەش ساڵدا 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپۆرتى ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى، عێراق لەماوەى شەش ساڵدا، 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە، هۆکارەکەشى بۆ ناجێگیرى بارى سیاسی و ئاسایش و شەڕ لەگەڵ داعشدا گەڕاندووەتەوە. . ڕێکخراوى "UNCTAD"، کە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە، لەڕاپۆرتێکدا ئاشکراى کردووە، لەساڵى 2013وە تا کۆتایی ساڵى 2018، عێراق 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە، ئەوەش بەهۆى ناجێگیرى بارى سیاسی و ئاسایش و جەنگى ئەو وڵاتە لەگەڵ داعشدا. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تەنها لەساڵى 2018دا عێراق چوار ملیار و 885 ملیۆن دۆلار زیانى کردووە، بەڵام لەساڵى 2017دا بڕى زیانەکانى وڵاتەکە بریتى بووە لە پێنج ملیار و 32 ملیۆن دۆلار. . لەبارەى وردەکارى ئەو زیانانە، ڕاپۆرتەکە ئەوەى خستووەتەڕوو، ساڵى 2016 بڕى زیانەکانى عێراق شەش ملیار و 256 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لەساڵى 2015دا حەوت ملیار و 574 ملیۆن دۆلار بووە، بۆ ساڵى 2014یش عێراق زۆرترین زیانى بەکەوتووە کە بڕەکەى بریتی بووە لە 10 ملیار و 176 ملیۆن دۆلار، لەساڵى 2013 بڕى زیانەکان کەمتر بووە کە بریتی بووە لە دوو ملیار و 335 ملیۆن دۆلار. .