ناس کورد-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، لایەنە شیعەکان مۆڵەتیان داوەتە پارتى و یەکێتى بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستران عەبدوڵڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی حزبەکەی (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) وتى "لایەنە شیعەکان ڕێز لە پابەندبوونەکانی پێشوویان لەگەڵ یەکێتی دەگرن، هەروەها رێز لە بریارى پارتیش دەگرن کە بەم دواییانە چووە ناو هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەتەوە".
وتیشى ئەوان لە یەکێتی پێیان وایە لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن، دەبێت دیموکراسی بڕیاردەر بێت و لەپەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
پێشتر شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق (9ی تشرینی یەكەمی 2022) بە کەناڵى فەرمى عێراقى وت "پارتی پەنا ناباتە بەر بژاردەی چوونە ژوورەوە بە دوو كاندید بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و بەوە رازی نابێت، دەکرێت پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حزب ده‌توانێت په‌نا بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم ببات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه، یاخود لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی فیدراڵی کاندیدێک دیارى بکەن".
شەریف سلێمان وتیشى "په‌یوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌هێز و پته‌وه و هیچ پچڕانێك ڕووی نه‌داوه".