گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم چارەنووسی بەشێک لە فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە

2022.10.09 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم چارەنووسی بەشێک لە فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد حوسێن پەرلەمانتارى پارتى و ئەندامى لیژنەى دارایی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت"ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دامەزراون و بەردەوامن لە خزمەتکردن، ئێمەش وەک لیژنەی دارایی لە پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن، بکرێنە ھەمیشەیی، چونکە مافی خۆیانە ببنە ھەمیشەیی و مافیان پارێزراو بێت.''

 

وتیشی "ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لای حکوومەتە و بەدروستی نازانین کۆتا ژمارەیان چەندە، بەڵام ژمارەیان ھەرچەند بێت ئێمە داواکاریمان ئەوەیە بکرێنە ھەمیشەیی.''

 

ئەرشەد حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێمە وەک پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆمان دەخەینە بەردەم سەرۆکایەتیی حکوومەت و ئەوانیش بێگومان پلانی خۆیان ھەیە، بەڵام کۆتابڕیار دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و چارەنووسیان یەکلا دەکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی لە توانای حکومەتدا بێت بڕیاری ھەمیشەییکردنیان دەدرێت.''