گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دامەزراندن

پەروەردەی هەرێم لەبارەى دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕوونکردنەوەی دا

2022.10.09 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم لەبارەى دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 31 ھەزار وانەبێژمان ھەیە و دامەزراندنی ھەمووان بەیەک جار زەحمەتە، بەڵام بەردەوام کار دەکرێت و ھەوڵدەدرێت ھەر جارە و وەجبەیەک دامەزرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیوان فەرج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (9ی تشرینی یەکەمی 2022) گوت، "ئێمە بۆ ئەمساڵ پەرتووکی پێویستمان چاپکردووە و ھەمووی ئامادەیە و ڕەنگە لەڕووی تەکنیکی و گەیاندنەوە ئەگەر کێشەیەک ھەبێت و تائێستاش کێشەمان نەبووە و ئەوەی پێویستە کراوە، ھەروەھا ئەو گۆرانکاریانەی پێویست بوون ئەوانیش کراون و کێشەی پەرتووکمان نیە و ئەگەر ھەبێت کێشەی تەکنیکییە، بەڵام تائێستا ئێمەیان لێ ئاگادار نەکردۆتەوە کە کێشە ھەبێت".

 

سەیوان فەرج گوتیشی: "بۆ دامەزراندن یاخود بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بەجارێ لە توانادا نیە ٣١ ھەزار کەس دامەزرێت کە ئەوەندە وانەبێژمان ھەیە، بەڵام ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ھەرچی پێویستە بۆیان بکەین و داواکاریمان پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بەڵام نەک بەو شێوەیە ھەموو وانەبێژەکان دامەزرێن و لەگەڵ نوێنەری وانەبێژانیش قسەمان کردووە و ئەوانیش باسیان لەوەکردووە ھەمووان بەجارێک دانەمەزرێن، چونکە لەوە تێدەگەن بەجارێک ئەو کارە ناکرێت، بەڵام دەستپێبکرێت و ھەر جارەو وەجبەیەک دامەزرێن ساڵانە و ئێمەش بەردەوام کاری لەسەر دەکەین، بۆیە ھەوڵەکانمان بۆ دامەزراندنیان بەردەوامە".