گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەستیلەکارکێشایەوە

2022.10.09 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەستیلەکارکێشایەوە

ناس کورد-

شایان عەلی عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان کێشایەوە وەک ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە دەنگی 80 ئەندامی پارتی و یەکێتی و بەشێک لە گۆڕان و پێکهاتەکان پەسەند کرا.

 

شایان عەسکەری لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان/فراکسیۆنی گۆڕان نارد بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، دواخستنی ھەڵبژاردن و درێژ کردنەوەی پەرلەمان بەدەر لەیاسا با نەبێت بە کولتور لە ھەرێمی کوردستان.


هاوکات سێ خاڵی خستووەتەڕوو وەک تێبینی و دەڵێت:
1- تا ئەو کاتەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم دەخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ، ھەر ئەندامی پەرلەمانم، دەمتوانی تا ئەو کات چاوەڕێ بکەم بەڵام ڕاگەیاندنی ھەڵوێستم بۆ ڕای گشتی و دەنگدەر زۆر گرنگ بوو.

2- خانەنشینیم ڕەت کردۆتەوە، پشت بە خوا دەگەڕێمەوە سەر کاری خۆم پزیشکی پسپۆری شێرپەنجە.

3- بۆ ھەر کەسێک دەڵێت خانەنشینی پەرلەمان نایگرێتەوە بۆیە رەتی دەکاتەوە، سەیری ئەو لینکە بکەن کە بە ووردی و بەپێی یاسای چاکسازی باسم کردووە کە دەمگرێتەوە، پێشتریش بڵاوم کردۆتەوە.

me_ga.php?id=5711