ناس کورد-
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، ده‌وڵه‌تی ئێران له بری گوێگرتن بۆ داواكاریی ژنان و گه‌لان، به تووندوتیژیی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان ده‌داته‌وه ئه‌مه‌ش كێشه‌كان قورس‌تر و ئاڵۆزتر ده‌كات، باسی له‌وه‌شكرد، “ژنانی كورد و ئێرانی خاوه‌ندارییان له ئازادیی خۆیان و ئازادیی گه‌ل كردووه”.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤزیۆنی حزبەکەی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و ڕاپه‌رینه سهرتاسهریهیە کرد، کە له دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران سهریهەڵداوه.
جه‌میل بایك ده‌ڵێت، ”خۆی له خۆیدا گه‌ل گوشار و كێشه‌ی هه‌یه و كاتێك ژنێكی كورد به‌م جۆره و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه شه‌هیدكرا، هه‌موو گه‌ل به‌رامبه‌ر ئه‌وه وه‌ستانه‌وه، سه‌ره‌تا ژنان هه‌ڵسانه سه‌رپێ، به‌ڵام دواتر نه‌ك هه‌ر ژنان، گه‌لانی ئێرانیش له زۆر ناوچه له‌گه‌ڵ ژنان به‌شداربوون و سه‌رهه‌ڵدانه‌كه گه‌وره‌تر بوو”.
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی كه‌جه‌كه ده‌شڵێت، ”ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئێران گوێ بۆ ژنان و كۆمه‌ڵگا ڕابگرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و داواكارییه‌كانیان بكات و چاره‌سه‌ریان بكات، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی گوێیان لێ بگرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به توندوتیژییه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ریان، واته ده‌یه‌وێت به توندوتیژی ئه‌و داواكارییانه، كه داواكاری دیموكراتیكن له ناوببات، هه‌ر كه ده‌یه‌وێت ئه‌مه بكات، زیاتر مردن ڕووده‌ده‌ن”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “پێویسته ده‌وڵه‌ت ببینێت، ئه‌و شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو كێشه‌كان قورس تر ده‌كات، پێویسته به دیالۆگ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به بنه‌ما بگرێت”.
جه‌میل بایك له‌باره‌ی تێكۆشانی ژنان له ڕۆژهه‌ڵات و ئێران ده‌ڵێت، ”ژنانی كورد و ژنانی ئێران، ئه‌و ژنانه‌ن كه بۆ ئازادیی و دیموكراسیی تێده‌كۆشن و خاوه‌ندارییان له ئازادیی خۆیان كردووه، ئه‌مه خاوهندارییە له ئازادیی گه‌ل، ڕێبه‌ر ئاپۆش وتی ‘سه‌ده‌ی 21 ده‌بێته سه‌ده‌ی شۆڕشی ژنانە’، واته له‌و شتانه‌ی ڕووده‌ده‌ن مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌وه ببینێت، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی ژنان له ئێران به بێ نێوه‌ندگیریی ژنانی جیهانیش كه‌وته جوڵه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تادێت له جیهانیش گه‌وره ده‌بێت”.
جه‌میل بایك له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌وڵه‌تی ئێران كوردان به به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ش هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردان و دامه‌زراوه‌كانیان، ده‌شڵێت:”پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كه‌ن و به‌م جۆره كورد به به‌رپرسیار دانه‌نێن و به توندوتیژییه‌وه هه‌ڵنه‌كوتنه سه‌ر كوردان، بەڵکو پێویسته كێشه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كورد به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، به‌م جۆره كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نابێت و زیاتر قورس ده‌بێت، چه‌نده كێشه‌ی كورد له ئێران قورس بێت، كێشه‌ی گه‌لانی دیكه و كێشه‌كانی تر له ناو ئێران قورس‌تر ده‌بن و تا زۆر قورس نه‌بووه، پێویسته بكه‌وێته دیالۆگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به دیالۆگ به بنه‌ما بگرێت.