ناس کورد-
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سێ مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان (شەممە 8-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەمشەو 8-10-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کران کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مووشەکەکان لە ناوچەی شەلالات کە دەکەوێتە سنووری دەسەڵاتی عێراقی فیدراڵەوە ئاراستەی سەربازگەکە کراون، بەڵام نەگەیشتوونەتە سەربازگەکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لەنێوان گوندەکانی فازڵییە و عومەرقامچی کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە."