گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەندین گۆڕانکاری لە پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دەکرێت

2022.10.08 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
چەندین گۆڕانکاری لە پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری سبەینێ یەکشەممە خوێندنەوەی دووەمی تەواو دەبێت و دواتریش پەسەند دەکرێت کە خاڵی زۆر باشی تێدایە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گولستان باقی سلێمان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان (شەممە 8-10-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە پەرلەمانی کوردستان بەردەوامین لە خوێندنەوەی دووەم و تا ئێستا 168 ماددە خوێندنەوەی بۆ کراوە کە خۆی 182 ماددەیە و سبەی خوێندنەوەی دووەمی تەواو دەبێت و دواتر دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''چەندین گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت کە بە یاسا ڕێک خراوە، بۆ نموونە، ئەوانەی دزە بە پرسیاری وەزاری دەکەن سزایان بۆ دانراوە کە سێ ساڵ زیندانی دەکرێت و سزای ماددییشی هەیە و دوور دەخرێتەوە، چونکە ئەوە گلەیی زۆری لێ دەکرا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆگرامی خوێندن پێویستە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ پێداچوونەوەی پێدا بکەن و دایبنێن، بۆیە کە بوو بە یاسا کەس ناتوانێت هەڵە بکات لە پرۆگرامی خوێندن و ڕێزگرتن لە قوتابی کە چۆن مامۆستا وا بکات ژینگەیەکی ساخلەم بڕەخسێنێت و قوتابی بەردەوام بێت لە خوێندن و بەرانبەریش ڕێزێکی زۆر لە مامۆستا بگیرێت و قوتابخانە حکوومییەکان بە چ شێوازێک دابنرێن، بۆیە پێشتر ڕێنوێنی بوو، ئێستا دەبێتە یاسا.''

 

باسی لەوەشکردووە، ''جگە لەوەش، لەو یاسایەدا باسی ئەوەش کراوە کە بەڕێوەبەر چۆن دابنرێت و لەسەر چ پێوەرێک بێت و بەشە وانەکان بۆ هەر خاوەن بڕوانامەیەک چۆن دابنرێت و چۆن بەسەر مامۆستایاندا دابەش بکرێت، ئەوانە هەمووی دیاری کراوە، بۆ ئەوەی میلاک ڕێک بخرێت، چونکە هەندێک کەم وانە دەڵێنەوە و هەندێکیش زۆر، بۆیە ئەوە ڕێک دەخرێت.''