کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرا کرد، لە چوار ڕۆژی جەژندا 111 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەولێر کردووە. . هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە چوار ڕۆژی جەژندا هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو ڕوی نەداوە لە هەولێر، ئەو پلانەی دامانڕشتووه بۆ ڕۆژانی جەژن بە سەرکەوتویی وەك خۆی جێبەجێ کراوە". . وتەبێژى پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد: "لە سنوری هەولێر هیچ ڕوداوێك ڕوینەداوە شایەنی باسكردن بێ، جەژنێك بوو لە كەشێكی ئارام بەڕێوەچوو، هەروەها ئەو تەقانەی لە پێش ئایس لاند كران تەقەكەرەكان دهستگیركران". . لەبارەى ژمارەی گەشتیارانیش وتەبیژی پۆلیسی هەولێر وتی، بەپیێ ئەو ئامارەی لەلایەن بازگەکانەوە وەریان گرتون، تەنها لە چوار ڕۆژی جەژندا 111 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەولێرى پایتەختى هەرێم کردووە. . .