ناس كورد-
کۆمپانیای مێتا هۆشداری دا لەوەی یەک ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک چەندین ئەپی مۆبایلیان دابەزاندووە یان بەکاریان هێناوە کەبەڕواڵەت بێ كێشەن بەڵام لە ڕاستیدا بۆ دزینی وشەی نهێنی بەكارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دروستکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەیڤید ئاگرانۆڤیچ، بەڕێوەبەری تیمەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای مێتا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “ئێمە ملیۆنێکبەكارهێنەر ئاگادار دەکەینەوە کە لەوانەیە بەكارهێنەری ئەو ئەپڵیکەیشنانە بووبن، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ەەژمارەكانیان هاک کراوە”.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمپانیای مێتا كە خاوەنی تۆڕەکانی "فەیسبووک" و "ئینستاگرام" و ”واتسئەپ”ـە زیاتر لە 400 بەرنامەی"زیانبەخش"ی دۆزیوەتەوە کە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان لەسەر هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە ئەپڵ و ئەندرۆید لە گووگڵ بەردەستن.
مێتا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "ئەم ئەپڵیکەیشنانە لە فرۆشگاکانی ئەپەکانی گووگڵ و ئەپڵ بە ناوی بەرنامەكانی دەستکاریکردنی وێنە،یاری، تۆڕی تایبەتی مەجازی (VPN) و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەردەستن".
کاتێک دابەزێنران و لەسەر مۆبایلەکە دامەزران، ئەم ئەپانەی داوا لە بەکارهێنەران دەکەن کە ناو و تێپەڕەوشەی هەژماری فەیسبووك داغڵبكەن بۆ ئەوەی هەندێک تایبەتمەندی بەکاربهێنن.
ئاگرانۆڤیچ ڕوونیکردەوە کە ئەم بەرنامانە "هەوڵدەدەن بەکارهێنەران زانیارییە نهێنییەکانیان ئاشکرا بکەن، بۆ ئەوەی هاکەرەکان بتوانن بچنەناو هەژمارەكانیانەوە".
پێدەچێت ئامانجی دروستکەرانی ئەم ئەپڵیکەیشنانە دزینی وشەی نهێنی تر بێت نەک تەنها ئەوانەی پەیوەندییان بە پرۆفایلی فەیسبووکەوەهەیە.
هاوكات وتەبێژی گووگڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە: "هیچ کام لەو ئەپانەی لە راپۆرتەکەدا دەستنیشانکراون، لە ئێستادا لە گۆگڵپلەی ستۆر بەردەست نین".
سەبارەت بە ئەپڵ، بئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە لە کۆی 400 ئەپ تەنها 45 ئەپ کار بە ئای ئۆ ئێس دەکەن و لە ئەپستۆر لابراون.