گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەت دۆسیەى سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە

2022.10.07 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەت دۆسیەى سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی فاتح وادەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆککۆمارى دیاریکرد و دەڵێت سبەى دەستەى سیاسی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەو بارەیەوە کۆدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موعین کازمی پەرلەمانتارى فەتح بە کەناڵى فەرمى عێراقى وت “چوارچێوەی هەماهەنگی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە هەیە بۆ دیاریکردنی وادەى دانیشتن بۆ دیاریکردنى سەرۆککۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیران لەماوەى ئەم مانگەدا".

 

دەشڵێت "سبەی کۆبوونەوەی دەستەى سیاسی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت، لەم کۆبوونەوەیەشدا پرسی پەلەکردن لە دیاریکردنى سەرۆککۆمار دەوروژێنرێت، لەگەڵ دانانى خشتەیەکى کاتى کە لەم مانگە تێپەڕنەکات".

 

پەرلەمانتارەکەى فەتح جەختیکردەوە، بوار بۆ لێکتێگەیشتن هەیە سەبارەت بە بەشداریکردنی رەوتی سەدری لە حکومەتی داهاتوودا، یان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەڕێگەی لیژنەیەکی تەکنیکییەوە کە بەدواداچوون بۆ یاسا و بڕیارەکان دەکات، بەجۆرێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوی داهاتوو، دۆخەکە دڵنیاکەرەوە دەبێت بۆ کوتلە سیاسییەکان، لەنێویاندا رەوتی سەدری.

 

سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ سەدر، کازمی ڕایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە بەشداریکردنی ڕەوتی سەدری لە دیالۆگەکەدا دەکات، چوارچێوەی هەماهەنگی هێڵی سووری نییە، هەروەها ئەو مەرجانەی لەبارەى هەڵبژاردنی پێشوەختەوە خراونەتەڕوو پەسەندكراون، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هەفتەیەك پێش هەڵبژاردنەكان، ئەمەش ئاساییە و لەلایەن پێكهاتەكانی دیكەوە رێككەوتنی لەسەر كراوە".

 

داواشیکرد رەوتى سەدرى و محەمەد شیاع سودانى پێکەوە کۆبنەوە و گفتوگۆ بکەن بەبێ بونى هیچ مەرجێکی پێشوەختە.