گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆیتەرز: پەنابەرانى رۆژهەڵات لە هەرێم چاویان لە سەرکەوتنى “شۆڕشی” ئێرانە 

2022.10.07 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
رۆیتەرز: پەنابەرانى رۆژهەڵات لە هەرێم چاویان لە سەرکەوتنى “شۆڕشی” ئێرانە 

ناس کورد-رۆیتەرز

 

سیروان حەسه ن، چالاكوانی كوردی ئێرانی، دوای زیاتر له ده ساڵ هەڵاتنی بۆ پەناگەیەكی ئارام لە هەرێمى کوردستان، ناتوانێت چاو له هەواڵی ئەو ناڕەزاییانه دابخات كه بەهۆی مردنی کچێکى کوردەوە ئێرانی گرتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن كە یەكێكە لەو نزیكەی 10 هەزار و 200 كوردی ئێران كە وەك پەنابەر یاخود پەناخواز لە هەرێمی كوردستان ناویان تۆماركراوە، دەڵێت ئەو شۆڕشەی لە باكووری رۆژئاوای ئێران دەستیپێكردووە، كە زۆربەی كوردەكانی ئەو وڵاتەی لێ نیشتەجێن، پێش ئەوەی بڵاوببێتەوە بۆ هەموو پارچەکانی وڵات، بیرو هۆشى داگیرکردوون.

 

 ژمارەی کوردانی ئێران بە نزیکەی دە ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

 

حەسەن تەمەن 40 ساڵ، رۆژگارێک پێشمەرگە بووە و دوای ئەوەی نزیکەی 14 ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکرا، لە ئێران هەڵات. ئەو دەڵێت "مۆبایلەکەم بە دەستەوە دەگرم... بۆ ئەوەی بەدوای هەواڵەکاندا بگەڕێم و بزانم ئەگەر لە شوێنی کارەکەشم بووم چی ڕوویداوە".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "چاوەڕوانی ئەوەین بزانین شۆڕش دەگاتە كوێ، خەڵك چی بەسەر دێت، ئایا ئەوان دەكوژرێن، ئایا سەركەوتوو دەبن، یان شكست دەهێنن؟ راشكاوانە بڵێم كۆنترۆڵی کردوین".

 

ئەو نائارامییەی ئێرانی گرتۆتەوە، نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر دوای مردنی مەهسا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ سەریهەڵدا کە بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقى ئێرانەوە بە "ناشایستە" زانیبوو، دەستبەسەر کرابوو. مەهسا دواى سێ رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵاى ئێران، لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، مردنی مەهسا بە قووڵی نیگەرانى کردووە، بەڵام پشتیوانی تەواوی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەربڕی کە ڕووبەڕووی ئەو نائارامییە دەبنەوە.

 

بەپێی ئامارەکانى رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژراون.

 

رەنگە ئەو لێدوانە ئاماژەى سەرکوتی توندترى خۆپیشاندەران بێت، بەڵام حەسەن رایگەیاند، ئەوان پاشەکشە ناکەن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئێمە لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا بەشداریمان كردووە، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازە، ئەوان بە یەكڕیزی تەواوەوە ڕژانە سەر شەقامەكان، هیوادارم بە خۆڕاگریمان ئەنجام بەدەست بهێنین".

 

خۆپێشاندانەکان سەرجەم 31 پارێزگاکەی ئێرانی گرتووەتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا کە زۆربەی کوردەکانی تێدا دەژین، بەرفراوانترە. لەوەڵامى ناڕەزاییەکەدا ئێران بۆردومانی گروپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ناوخۆی عێراقدا کرد.

 

سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی 28ی ئەیلول رایگەیاند، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجە چەکدارەکان کردووە. دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاند، ١٤ کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.

 

لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هێرشێکدا بۆ سەر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدارە و لە پێناو ئۆتۆنۆمی زیاتر بۆ کوردەکانی ئێران خەبات دەکات، ١١ کەس کوژران.

 

ئەم حیزبە یەکێکە لە گروپە چەپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران کە بنکەکەی لەهەرێمى کوردستانى عێراقە.

 

زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر خالید عەبدوڵڵا زادە بۆ ماوەیەکی کورت لە ڕیزەکانی ئەو حزبەدا شەڕڤان بوو. دوای دوو ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندن رۆیشتووە و ئێستا وەک ئەندازیار کاردەکات، بەڵام دەڵێت دۆخەکەی مەترسیدارە.

 

خالید وەک حەسەن ترسی ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە ئێران یان تەنانەت بچێتە ناو نوێنەرایەتییەکی دیپلۆماسی ئێران لە عێراق بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەی "حەز دەکەم گەشت بکەم بۆ وڵاتانی دیکە، بەڵام ناتوانم چونکە پاسپۆرتم نییە".

 

جیلا موستەجەر لە گرووپی مافى مرۆڤى هەنگاو دەڵێت "ئەوانەی نیازی ڕۆشتنیان هەیە پێویستیان بە بڕە پارەیەکی زۆرە و گەشتی مەترسیدار چاوەڕێیان دەکات".

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنها ڕێگەیەک کە ماوە بۆ ئەوەی خەڵک وڵات بەجێبهێڵن و ژیانێکی سەلامەتیان هەبێت، ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کارە بکەن. دەزانن ئەم ڕێگایە چەندە قورسە".

 

هەنگاو بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەکان دەکات و زانیاری لەسەر قوربانیان و دەستگیرکردنەکان کۆدەکاتەوە. لەنێو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، کەسوکاری فەرهاد سلێمانپوور، ئەندامی پێشووی گروپی ئۆپۆزسیۆن و مامۆستای قوتابخانەی ناوەندی هەیە کە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق دەژی، بەڵام لە بنەڕەتدا خەڵکی هەمان شارۆچکەی ئەمینییە.

 

فەرهاد وتی "خۆزگە ئێستا دەمتوانی بگەڕێمەوە بۆ ئێران، بەڵام ناتوانم".

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چاوەڕێی ئەوە دەکات هیچ کەسێک لە کەسوکارەکەی هەڵبێت بەرەو عێراق، سولەیمانپوور وتی هیوادارە لەوێ بمێننەوە "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی ئێران دەبێت بەردەوام بین و هەرچی لە تواناماندا بێت بیکەین".