گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دوو کەس لەسەر تەقینەوەکەى هەولێر دەستگیرکران

2022.10.07 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس لەسەر تەقینەوەکەى هەولێر دەستگیرکران

ناس کورد-

ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى دوو کەسى لەسەر تەقینەوەکەى هەولێر راگەیاند، کە تێیدا ئەفسەرێک کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایشی هه‌ولێر دەڵێت، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه‌ تیرۆر و ئاسایش له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر دوو هاووڵاتیی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران، ئەوەش بەپێی تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت.

 

پێشتر ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.