گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەی سوپای پاسداران: حەشدی شەعبی و حوسییەکان شکستیان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا هێناوە

2019.08.14 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەی سوپای پاسداران: حەشدی شەعبی و حوسییەکان شکستیان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا هێناوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سوپای پاسداران، بەفەرمی پشتیوانی ئێرانی بۆ حوسییەکان و حەشدی شەعبی و حیزب اللـە دەردەبڕێت و دەڵێت "ئەوان شکستیان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا هێناوە لە ناوچەکە". . ئەمرۆ، چوارشەممە 14ی ئابی 2019، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "پێکهێنانی حیزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکان یەمەن و حەشدی شەعبی لە عێراق شکستی بە پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێناوە لەناوچەکە و زیانیان بۆ سیاسەتەکانی ئەو دوو وڵاتە هەبووە". . حسێن سەلامی ئاماژەی بەوەشکردوە، حزبوڵڵای لوبنانی توانیویەتی دەستکەوتی باش لەسوریا و لە لوبنان بەدەستبهێنێت و بەسەر ئیسرائیلدا سەرکەوتوەوە، لە زۆر ئامانجدا شکستی بە سوپای ئیسرائیل هێناوە و زیانی لە بەرژەوەندییەکانی داوە ، رێگری لە بەردەوامبونی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل گرتووە". . سەلامی وتوشیەتی "حوسییەکانی یەمەنیش توانیویانە بەسەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە یەمەن سەرکەتوبن و ڕێگریان کردووە لەو دابەشکارییەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیانوست بیکەن". . فەرماندەی گشتی هێزە سوپای پاسداران، باسی لە حەشدی شەعبی لە عێراق کردووە و دەڵێت، "وڵاتەکەی هاوشێوەی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان یەمەن، پشتیوانی لە حەشدی شەعبی دەکات، چونکە ئەوانیش کاریگەرییان زۆر هەبوە لەسەر ڕێگری کردن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، هەروەها بەهۆی ئەوانەوە سیاستەکانی ئەمریکا لە عیراق شکستی هێناوە".