ناس کورد-
پەرلەمانى کوردستان وادەى دەنگدانى لەسەر پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئەو پێشنیازە یاسایە دەخرێتە دەنگدانەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١٠/٩.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٩ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.