گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەحەمولی ئەوە ناکەین’’

ئێران: سەرەڕاى بەڵێنى هەرێم جموجوڵى گروپە چەکدارەکان دژى ئێران بەردەوامە

2022.10.07 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: سەرەڕاى بەڵێنى هەرێم جموجوڵى گروپە چەکدارەکان دژى ئێران بەردەوامە

ناس کورد-

 

وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، سەرەڕای بەڵێنی دەسەڵاتدارانی هەرێم، جموجۆڵى گروپەچەکدارەکان لە خاکی هەرێمەوە لە دژی ئاسایشی ئێران هێشتا بەردەوامیان هەیە و چیتر بەرگەى ئەوە ناگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیر عەبدوللاهیان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەى وتى "پاش تێپەڕبوونی ٤ دەیە و سەرەڕای بەڵێنی چەنبارەی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەداخەوە جموجۆڵەکانی گروپە چەکدارەکان لە خاکی هەرێمەوە لە دژی ئاسایشی خاکی ئێران هێشتا بەردەوامیان هەیە،.

 

وتیشى "ئێمە تەحەمولی بەردەوامی دەستدرێژی و کردەوەکانی ئەو گروپانەی کە لە هەرێم دا پەنایان گرتوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیان کردوەتە ئامانج، ناکەین".