گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا کوژرانى دوو سەرکردەی باڵاى داعشى لە باکورى سوریا راگەیاند

2022.10.07 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا کوژرانى دوو سەرکردەی باڵاى داعشى لە باکورى سوریا راگەیاند

ناس کورد-

 

ئەمەریکا کوژرانى دوو سەرکردەی باڵاى رێکخراوى داعشى لە باکورى سوریا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژى پێنج شەممە هێرشێکى ئاسمانیان لە باکورى سوریا ئەنجامداوە و لەئەنجامدا هەریەک لە ئەبو هاشم ئەمەوی جێگری والی داعش لە سوریا و بەرپرسێکی دیکەی باڵا کوژراون.

 

جەختیشیکردووەتەوە، هیچ سەربازێکى ئەمەریکى و هیچ هاوڵاتییەکى مەدەنى بەهۆى هێرشەکەوە زیانیان بەرنەکەوتووە. 

 

ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختیکردەوە، هێرشەکە تواناى داعش بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان کەمدەکاتەوە.