گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی خۆپیشاندانەکان ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

2022.10.06 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی خۆپیشاندانەکان ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

ناس کورد-

 

ئەمەریکا سزای بەسەر حەوت بەرپرسی دیکەی ئێراندا سەپاند و دەڵێت، ئەو کەسانە دەستیان هەیە لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ڕاگرتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە ئێران، هۆشداریش دەدات، هەر بەرپرسێک  پێشێلکاری بەرامبەر خۆپیشاندەران بکات دەیخەنە لیستی سزاکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا (پێنجشەممە 6-10-2022) ڕایگەیاند، سزای بەسەر حەوت بەرپرسدا سەپاندووە کە دیارترینیان وەزیری ناوخۆ و گەیاندنی ئێرانن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سزا بەسەر هەریەک لە، ئەحمەد وەحید، وەزیری ناوخۆ، عیسا زەریپوور، وەزیری گەیاندن، حسێن ساجیدینیا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، یەدوڵڵا جەوانی، جێگری فەرماندەی سیاسی سوپای پاسداران، وەحید محەممەد ناسر، سەرۆکی پۆلیسی سایبەری، حسێن نەژاد، فەرماندەی سوپای پاسداران و حسێن رەحیمی، بەرپرسی هێزی پۆلیسی تاران.

 

ئەمەریکا دەڵێت، ئەو بەرپرسە ئێرانییانە دەستیان هەبووە لە سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران و راگرتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت، هەربۆیە سزایان بەسەردا سەپاندوون. 

 

هۆشداریش دەدات، بەبێ دوو دڵێ ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی  پێشێلکاری بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکەن، دەیانخەنە لیستی سزاکانەوە.