ناس کورد-
ئەمشەو پێنجشەممە 6-10-2022، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەیەکی گەڕەکی بەختیاریی هەولێر کەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ڕووداوەکە نازانرێت.
بەوتەی، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی موەلیدەیەکەوە بووە کە لەسەربانی نەخۆشخانەکە بووە و گڕی گرتووە.