گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی دا

2022.10.06 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی دا

ناس کورد- 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەڕێژەی 45%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتەکە (پێنجشەممە 6-10-2022) ڕایگەیاند، "کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى 45% لە گشت قۆناخەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، کەمدەکرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى 10% تاوەکو %20 بۆ سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن، کەمدەکرێتەوە."

 

No photo description available.