گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ژمارەی کوژراوانی شەڕی دوو بنەماڵەکەی هەریر بەرزبووەوە

2022.10.06 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی کوژراوانی شەڕی دوو بنەماڵەکەی هەریر بەرزبووەوە

ناس کورد- 

لە هەریر شەڕ و پێکدادانی دوو منەماڵە بەردەوامە و لەدوای کوژرانی کوڕ و دایکێک، لە بنەماڵەکەی بەرامبەریش گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەریر، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و لە سەرەتادا دایک و کوڕێک کوژران کە دایکەکە تەمەنی 60 ساڵە و کوڕەکەشی بەناوی مستەفا تەمەنی 32 ساڵ بووە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەدوای کوژرانی ئەو دوو کەسە، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە بنەماڵەکەی دیکە کوژراوە و هەروەها دوو کەسیش بریندارن. 

 

تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکە نەداوە و ناشزانرێت هۆکاری شەڕەکە چییە.