ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازیکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبا کەم دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت.
بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت.