کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنیی کۆرپەلە ناسی ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کۆرپەلە لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبار دەبرێن و ڕێگە لە لەدایکبوونیان دەگیرێت.
.
لەوبارەوە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی كۆرپه‌له ناسیى ئێران ڕایگەیاندووە، ئاماره‌كانى لهباەبردنى كۆرپه‌له بەشێوەیەکی "ترسناك زیادى كردووه" کە قەبارەکەی زیاترە لهئامارى گیانله‌ده‌ستدان بە ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ.
.
دكتۆر محه‌مه‌د ئاخوندى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپهلهناسیى ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو یاسایەی لە وڵاتەکەی تایبەت بە لەباربردنی کۆرپەلە کاری پێدەکرێت ڕێخۆشکەر بووە بۆ پەرەسەندنی دیاردەکە.
.
لەوبارەوە دەڵێت: "له‌دواى په‌سه‌ند كردنى یاسای لەباربردنی کۆرپەلە، نزیكه‌ى سێ هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردن له‌ماوه‌ى سالێكدا مۆڵه‌تى پێدراوه ساڵى دواتریش ئاماره‌كه بۆ ده‌هه‌زار حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئامارى ته‌واوى لهباربدرنى یاسایى و نایاسایى له ماوه‌ى بیست ساڵى ڕابردودا ئه‌وه پیشان ده‌دات ڕێژه‌كه زۆر لەوە زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه."
.
لەباربردنی کۆرپەلە چییە؟
له‌باربردن واتا ڕێگرى كردن له‌قۆناغى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له و له‌ناوبردنى، كۆمه‌لێك پرسیى ئه‌خلاقى، مرۆیى، ئاینى و یاسایى واى كردووه له‌باربردن پرسێكى فره ڕەههند بێت.
.
لەباربردنی کۆرپەلە یاسای بۆ دانراوە
یاسای لەباربردنی کۆرپەلە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵى 2005 په‌سه‌ند كراوه، تێیدا هاتووە، "ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كانى هه‌بوو ، دواى پشكنینى ته‌واو ئه‌گه‌رى له‌دایكبوونى منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌واو له‌ڕووى بۆماوەیی و بایلۆژییەوە لێكرا، ئه‌وكات پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كۆرپه‌له لە سكى دایكی‌دا بگاته چوار مانگ بهڕەزامهندى دایک و ئەنجامدانی پشكینین کە له‌لایه‌ن لیژنەیەکی پزیشکییەوە پاڵپشتێكى یاسایى بۆ كرابێت ڕێگه به له‌باربردن دەدرێت."
.
ئەو بەرپرسە ئێران باسی لەوەکردووە، بەراوردکردنی ئامارەکان لە ساڵەکانی 1994 تا ئێستا ئەوە نیشان دەدات کە بەردەوام لەباربردنی کۆرپەلە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
.
ئەو دەڵێت دوو ساڵ پێش ئێستا محەمەد باقر لاریجانی، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكراى كردووه كه ساڵانه نزیكه‌ى 300 بۆ 500 هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردن ڕوده‌ده‌ن نزیكه‌ى ده هه‌زاریان حاڵه‌تى له‌باربردنى یاسایین.
.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپه‌له ناسى ئێران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، یه‌كێك لەو هۆكارانه‌ى له‌باربردنى کۆرپەلەی ئاسان كردووه ئه‌وه‌یه، لە بازارەکانی ئەو وڵاتەدا به‌ئاسانى ده‌رمانی له‌باربردن ده‌ستده‌كه‌وێت.
.
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى چه‌ند هۆكارێكى بۆ په‌نابردنه به‌ر له‌باربردن ده‌ستنیشانكردووه، له‌وانه‌ش پاراستنى گیانى دایكه‌كه، لاقه‌كردن، هۆكارى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى لهدیارترینن كه‌ده‌بنه هۆى له‌باربردن.
.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپه‌له ناسى ئێران دەڵێت: "یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌یرانه‌ى كه ئێستا ده‌بینرێت، دیارى كردنى ڕەگهزى كۆرپه‌له‌كه‌یه پێش له‌دایك بوون؛ به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ى رەگەزی کۆرپەلە به‌خواستى دایك و باوكه‌كه نابێت.
.
هەروەها دەڵێت "ئەم بابەتە، ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و له‌سه‌رده‌مانێکدا لاى هه‌ندێك تایه‌فه‌ى عه‌ره‌بى له‌دواى له‌دایكبوونیان كچان زینده به‌چاڵ ده‌كران ئه‌وه‌ش وه‌كو عورفێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه بووە، به‌ڵام ئێستا پێش له‌دایكبوون له‌كاتى دیارییکردنی ڕەگهزى کۆرپەلەدا به‌و هۆیه‌وه له‌بارده‌برێت."
.
شوێنه‌واره‌كانى له‌باربردن
له‌باربردنى نایاسایى كاریگه‌رى خراپ به‌سه‌ر دایكه‌كه‌وه به‌جێده‌هێلیت له‌وانه مه‌ترسى بۆ سه‌ر مردنى دایكه‌كه هه‌یه یاخود زیان به‌منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرجار دایكه‌كه توشى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناو ده‌بێته‌وه یاخود نهزۆكى و زۆرجار خوێنبه‌ر بوون دروست ده‌كات، ئه‌و ژنانهشى كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه هه‌ستى خه‌مۆكى و تاوانبارێتىیان له‌لا دروست بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه منداڵه‌كه‌یان له‌باربردووه.
.