ناس کورد-
بڕیار درا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه، كۆببێته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا په‌رله‌مانی عێراق (پێنجشەممە 6-10-2022) ڕایگەیاند، "كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شەممە 8-10-2022، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەگوێرەی نوسراوەکە، هەر لە دانیشتنەکەداژمارهیهك په‌رله‌مانتاری نوێ سوێندی یاسایی ده‌خۆن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی زێده‌ڕۆ و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەوەری سێیەمی دانیشتنەکەدا گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران دەکرێت.