ناس کورد-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى بەستنەوەى کارەباى عێراق و ئوردن ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان هەردوو وڵات مسۆگەر دەكات، جەختیشیکردەوە وڵات پێویستى بە حکومەت و بودجە هەیە و دەبێت لەڕێگەى گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كازمی لە وتارێکدا لە میانی ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن وتى "دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن پڕۆژەی هاوكاری و هاوبەشە، بۆ تەرخانكردنی و كارلێكی ئەرێنی لەگەڵ دەوروبەرمان، لە خزمەتكردن بۆ وڵاتەكەمان و گەلەكەمان."
ڕوونیشی كردەوە كە "ئەم هەوڵە ناوازەیەی كارمەندان لە وەزارەتی كارەبا ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕی وزە لە نێوان عێراق و ئوردنی دراوسێی مسۆگەر دەكات، كە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینە و وەرگێڕانی سیاسەتی كرانەوە و هاوكارییە".
کازمى ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها كارمان لەسەر چەند پرۆژەیەكی وزەی پاك كردووە لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتەكانی سەردەم و ئاڵنگارییەكانی ژینگەدا هاوسەنگ بكەین".
"عێراق ئەمڕۆ متمانەیەكی زۆری هەیە، هەروەها سەنگ و بوونی خۆی هەیە و ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم تایبەتمەندییە وەبەربهێنین، لە خزمەت عێراق و عێراقییەكاندا."
کازمى جەختیكردەوە، "جیهان گۆڕاوە، هەروەها چەمكەكانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان گۆڕاوە لە بەرژەوەندی گەشەپێدان و هاوكاری، ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە دەیكەین كاتێك بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێین و هاوكارییان لەگەڵ دەكەین بۆ گەشەپێدانی وڵاتەكەمان، و بۆ مسۆگەركردنی پێویستیەكانی گەلەكەمان".
باسى لەوەشکرد "ئەم حكومەتە، سەرەڕای سەختی بارودۆخی سیاسی و ئابووری، نەبوونی بودجە، بە بەردەوامی چووەتە پێشەوە، زاڵبووین بەسەر زۆرێك لە بەربەستەكاندا و بەردەوامین لەو كارە بێ ماندووبوون”.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "ئەم بارودۆخانە و ئەم بەربەستە دەبێت چارەسەر بكرێن و دەبێت كۆتاییان بێت، لە پێناو عێراق و عێراقییەكان، و لە پێناو بنیاتنانی دەوڵەت و دامودەزگاكانی".
کازمى جەختی لەوە كردەوە كە "چارەسەر ئەوەیە كە بگەڕێینەوە سەر مێزی دیالۆگ و گفتوگۆ، جیاوازییەكان بخەنە لایەكەوە و بە ڕاستگۆیی و دەستپاكی قسە بكەن، بۆ ئەوەی چارەسەری واقیعی بدۆزنەوە كە كۆتایی بەم قەیرانە سیاسییە بهێنن ".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە "عێراق پێویستی بە حكومەت و بودجە هەیە، و نەبوونی بۆ ئەم ماوەیە قبوڵكراو نییە، قەیرانەكانی ئەمڕۆ قەیرانی متمانەیە، و تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی ڕاشكاوانە و بنیاتنەرەوە دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە یان چاك بكرێتەوە".