ناس کورد-
گرژى و ئاڵۆزى لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان دروستبوو لەکاتى ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازە یاساى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدەستپێکى کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانى ناڕازیی کێشایان بەمێزەکانى بەردەمیاندا لەکاتێکدا سەرۆکایەتى پەرلەمان داواى لە لیژنەى یاسایی کرد راپۆرتى تایبەت بە پێشنیازە یاساکە بخوێنێتەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بەشێک لە پەرلەمانتاران بەتوندى رەخنەیان لە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان گرت و داوایانکرد پەرلەمان لەجیاتى درێژکردنەوە کارکردنى خۆى هەڵپەسێرێت.