ناس کورد-
کامێراکانى پۆینت تو پۆینت تایبەت بە تۆمارکردنى تیژڕەویی ئۆتۆمبێل لە سنورى پیرەمەگروون ئاگرى تێبەردرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند وێنە و گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت کە ئاگر لە کامێراکان بەردراوە کە بەم دواییانە لەسنورى پیرەمەگروون جێگیرکران.
لاوەند فەرەیدوون، پارێزەری کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، کە خاوەنی کامێراکانە لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە پیرەمەگروون ئاگریان تێبەردراوە.
وتیشى جگە لە سوتاندن تەقە لە کامێرای دیکەش کراوە.
پێشتر چەند جارێک تەقە لە کامێراکان کراوە.