کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد گروپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە، هێرشەکەی ئیزمیریان لە ئەستۆ گرت، کە دژی کارگەیەکی دروستکردنی خانووی پلاستیکی بۆ سوپای تورکیا ئەنجامدرابوو. . ئەمڕۆ، چوارشەممە 14ی ئابی ،2019 ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە بڵاویکردەوە، هێزی جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی مەعسوم کۆرکوماز سەر بە پەکەکە بەرپرسیارێتی چالاکییەکەی ئیزمیریان گرتەوەتە ئەستۆ. . میدیای فەرمی پەکەکە لەسەر زاری گروپەکە سەر بە پەکەکەوە رایگەیاندووە "رۆژی 12ی ئابی 2019 لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاكییەكمان لە دژی كارگەیەکی دروستكردنی كۆنتێنەر و دروستکردنی خانوی پلاستیکی کاتی و کۆگاکانی کارگەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەرجەم كۆنتێرنەرەكانی كارگەكە تێكشكێنران." . گروپە چەکدارییەکە ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو كارگەیە بۆ سوپای توركیا كۆنتێنەر و تەنكەری ئاوی دروست کردووە بۆیە هێرشیان کردووەتە سەری. . میدیای فەرمی پەکەکە لە زاری ئەو گروپەوە بڵاویکردووەتەوە" ئەو كەسانەی لەسەر ژان و ئازاری داگیركەری سەر ئەم گەلە پارە بەدەستدەهێنن و پێداویستی لۆجستی بۆ ئەو شەڕە دابین دەكەن کە دژی کورد دەکرێت، دەبێت باجی كارەكەیان بدەن، ئەوانەی لە شەڕی چەپەڵ سكی خۆیان تێر دەكەن ئەوا دەبێت ڕاستی شەڕیش ببینن." . جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی مەعسوم کۆرکماز باسیان لەوەشکردوە، ئەو چالاكییەیان بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلاكانی هەڵمەتی 15ی تەباخ (ئاب)ی 1984 ئەنجامداوە. . ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی 10ی ئابی گروپێکی دیکەی هاوشێوەی سەر بە پەکەکە کارگەیەکی ڕۆنیان لە لە ناوچەی سانای سەر بە شارۆچکەی چگل لە ئیزمیر کردە ئامانج و کۆگای کارگەکەیان بەتەواوی سووتاند. .