گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت

پشکى عێراق لە بڕیارەکەى ئۆپیک دیاریکرا

2022.10.05 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
پشکى عێراق لە بڕیارەکەى ئۆپیک دیاریکرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى كۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕكردنی نەوتى عێراق (سۆمۆ) ئاشكرایكرد، پشكی عێراق لە بڕیاری ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل رۆژانە 220 هەزار بەرمیلى رۆژانە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا ئەلیاسری (5ی تشرینی یەكەمی 2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت “ئەو بڕیارەی ئۆپێك پڵەس كە ئەمڕۆ درا، ڕێگری لە دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت دەکات و دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى، بە تایبەت کە 35%ی بەهاکەی لەدەستداوە”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەگەر بڕیارێك دەرنەچێت بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەوە دەبێتە هۆی دابەزینی بەردەوام كە رەنگە نرخەكان بگاتە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك".

 

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “ئۆپێک پڵەس” بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلى رۆژانە کەم بکاتەوە، کە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات، لە هەنگاوێکدا بۆ بەرزکردنەوەى نرخەکەى دواى دابەزینى بەڕێژەیەکى بەرچاو.  

 

بڕیارەکەى "ئۆپێک +" لەکاتێکدایە، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەکاربەرى نەوت فشاریان دەکرد بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنان.  

  

كەمكردنەوەی ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت دەبێتە هۆی بوژانەوەی نرخی نەوت، كە بۆ نزیكەی 90 دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا سێ مانگ لەمەوبەر بە 120 دۆلار بوو، ئەوەش بەهۆی ترسی پاشەكشەی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمریكا و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە.