ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، پشتیوانى لەداواکەى موقتەدا سەدر دەکات لەبارەى ئەوەى حکومەتى نوێ رۆژهەڵاتى و رۆژئاوایی نەبێت و عێراقى بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى لە تویتێکدا لەبارەى سەردانەکەى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى تورکیا بۆ هەولێر ئاماژەى بەوەکردووە "جاروبار شاهیدی سهردانی ئاشكرای بهرپرسانی سهربازی و ههواڵگریی وڵاتانی دراوسێ دهبین، ئهوانیش به ئازادی لهگهڵ كهسایهتی و سهركردهی لایهنه سیاسییه عێراقییهكان كۆدهبنهوه.جارێکی دیکە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا دەرکەوتەوە و ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندامانی بەرەی تورکمانی لە عێراق و لە هەولێری پایتەخت کۆدەبێتەوە!".
دەشڵێت "ئایا ئەو وڵاتانە ڕێگە بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق دەدەن لەگەڵ لایەن و سیاسەتمەدارانی ناو وڵاتەکانیاندا کۆببێتەوە، وەک ئەوەی ئێمە هەمانە؟ ئایا ئەمە بە دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ئەوانی تردا نازانرێت، گەلەکەمان شایەنی ئەم فریو و ئیستغلالکردنە نییە بۆ بەرژەوەندی تایبەت".