ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بەکاربردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی و یاسای چاکسازی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.
بڕگەی دووەمیش، بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەکە، خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 9 لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.