گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سربیا دەرگا بەرووى کۆچبەراندا دادەخات

2022.10.04 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
سربیا دەرگا بەرووى کۆچبەراندا دادەخات

ناس کورد-

 

لەکاتێکدا کۆچبەران بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێگای بەڵقانەوە، وڵاتانی ئەوروپا هەوڵدەدەن ڕێوشوێنی نوێ بگرنەبەر کە کۆنتڕۆڵی سنوورەکانیان بەهێز بکات، بەتایبەتی ئەو سنوورانەی کە لەگەڵ سربیا هاوبەشن، جگە لە فشارخستنە سەر وڵاتانی بەڵقان بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی ڤیزاکەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگەڵ زیادبوونى هەوڵەکانى پەڕینەوەى کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گفتوگۆ و ڕێککەوتنەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی ئەوروپا بەردەوامە بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی سنووری زیاتر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سنووردارکردنی هاتنی ژمارەی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەو کیشوەرە.

 

تەنها لە ماوەی مانگی ئابدا، دەزگای پاسەوانی سنووری ئەوروپی نزیکەی 16 هەزار هەوڵی پەڕینەوەی لەسەر رێگای بەڵقان تۆمارکردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە 140% زیادیکردووە.

 

دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کە ئەمڕۆ دووشەممە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی نەمسا و سربیا و هەنگاریا رێوشوێنی نوێیان بۆ سنووردارکردنی هەوڵی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتانی بەلقان و بەتایبەت سربیا راگەیاند.

 

کارل نيهمەر راوێژکاری نەمسا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە پلانی کارکردنی هاوبەش بریتی دەبێت لە زیادکردنی هاوکاریی نێوان پۆلیسی سەر سنوورەکان، ئەمە جگە لەوەی کە "ڕاستەوخۆ" پشتگیری لە سربیا دەکات لە ئەنجامدانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان.

 

هەروەها نەمسا ستایشی ڕاگەیاندنی سەرۆکی سربیا دەکات کە تا کۆتایی ئەمساڵ سربیا سیاسەتی ڤیزای خۆی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هاوئاهەنگ دەکات. سربیا رێگە بە هاوڵاتیانی هەندێك وڵاتی غەیرە ئەوروپی دەدات بێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا هەبێت، بچنە ناو ئەو وڵاتە.

 

 سربیا وڵاتێکی پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپا، بەڵام یەکێتی ئەوروپا فشار دەخاتە سەری بۆ گۆڕینی سیاسەتی ڤیزاکەی، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکەی بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان و سنووردارکردنی هاتنی کۆچبەران.

 

لای خۆیەوە، ئەلێکساندەر ڤوچیچ سەرۆکی سربیا جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانە کردەوە کە سربیا وەک وڵاتێکی ترانزێت بەکاردەهێنن بە ئامانجی "کۆچی نایاسایی بۆ ڕۆژئاوا".

 

هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان داوای گۆڕانکارییەکی بەرفراوانی کردووە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران و وتى "هەنگاریا و نەمسا و سربیا هەموو ئەوروپا دەپارێزن".

 

بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا نزیکەی ١٠ هەزار کۆچبەر لە سربیا هەن کە هەوڵدەدەن سنوورەکان ببڕن بۆ هەنگاریا و کرواتیا.