گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمان ئەنجامى بەدواداچوونى بۆ ڕێنماییەکەى ئەوقاف لەبارەى خولەکانى لەبەرکردنى قورئان راگەیاند

2022.10.04 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان ئەنجامى بەدواداچوونى بۆ ڕێنماییەکەى ئەوقاف لەبارەى خولەکانى لەبەرکردنى قورئان راگەیاند

ناس کورد-

 

لیژنەى ئەوقافى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامى بەدواداچوونى بۆ ڕێنماییەكی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەورامان گەچێنەیی سەرۆکى لیژنەکە (4-10-2022) لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا وتى "پاش ئه‌وه‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ ٢٠٢٢/٧/١٨ ده‌رچووبوو به‌ ژماره‌ ٢٧٣٩، سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز له‌ هه‌رێمی كوردستان، دیاربوو كه‌ دوای ئه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ جۆرێك لە نیگه‌رانیی دروستكرد"، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى پەرلەمان.

 

وتیشى "دواتر له‌ هۆڵی په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه‌ى ڕاسپارد بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ین و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بهێنینه‌وه‌ هۆڵی په‌رله‌مان و لێره‌وه‌ ڕایبگه‌یه‌نین بۆ ڕای گشتى".

 

"ئێمه‌ لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیمان به‌پێی په‌یڕه‌و پێكهێنا و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف و شاندی یاوه‌رى له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆبووینه‌وه‌، پاش زیاتر له‌ دوو سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار گه‌یشتینه‌ ده‌رئه‌نجامێكی زۆرباش، گه‌یشتینه‌ ده‌رئه‌نجامێك كه‌ هه‌موولایه‌كمان پێی ڕازین و هه‌مووریه‌كمانی دڵخۆش كرد".

 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌: "ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ له‌ دوو حاڵه‌ت به‌ده‌رنین، ئه‌وانه‌یان كه‌ مۆڵه‌تى فه‌رمییان هه‌یه‌، له‌ ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كان بۆ كارى خۆیان ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و له‌سه‌ر ئیش و كارى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و فه‌رمی به‌رده‌وام ئه‌بن له‌سه‌ر كارى خۆیان، ئه‌وانه‌شیان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م بواره‌دا به‌ڵام مۆڵه‌تی فه‌رمییان نییه‌، ئه‌وا بۆ له‌مه‌ودوا ڕێنماییه‌كی تازه‌ ده‌رئه‌چێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌، ڕێنماییه‌كه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوانیاندا بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بن".

 

جەختیشیکردەوە، ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ و چاره‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی كرد بۆ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌و بابه‌ته‌.