گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’باجى قورس’’

بلاسخارت ’’گەورەترین ئاستەنگى’’ بەردەم هەڵبژاردنى لە هەرێم ئاشکراکرد

2022.10.04 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت ’’گەورەترین ئاستەنگى’’ بەردەم هەڵبژاردنى لە هەرێم ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان باجێکى قورسى دەبێت و دوبارە دابەشبوونى زۆنى زەرد و سەوز گەورەترین ئاستەنگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جینین بلاسخارت لە وتارێکدا لە ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان وتى "ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن و پشتگوێخستنى بنەماکانى دیموکراسی، مامەڵەنەکردن لەگەڵ خواستەکانى خەڵک لێکەوتەى مەترسیدارى دەبێت".

 

وتیشى ئەوان هەوڵیاندا کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام لایەنەکانى هەرێم هێشتا نەگەیشتوون بە رێککەوتن، دووبارە دابەشبوونى زەرد و سەوز گەورەترین ئاستەنگى بەسەردەم پرۆسەکەن.

 

بلاسخارت باسى لەوەشکرد، ئەوان دارى سیحریان پێ نییە و ئەو پرسە لەسەر خواستى سیاسییەکان ماوەتەوە.