گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

پاسداران موشەکبارانکردنى سێ ناوچەى دیکەى لەهەرێم راگەیاند

2022.10.04 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
پاسداران موشەکبارانکردنى سێ ناوچەى دیکەى لەهەرێم راگەیاند

ناس کورد-



سوپاى پاسدارانى ئێران موشەکبارانکردنى سێ ناوچەى دیکەى لەهەرێمى کوردستان راگەیاند و جەخت لەبەردەوامى هێرشەکانى دەکاتەوە تا چەکداماڵینى تەواوەتى حزبەکانى رۆژهەڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى تەسنیمى سەر بە پاسداران (4-10-2022) بڵاویکردەوە، ئەمرۆ هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە تۆپ و موشەک بۆردومانى پێگەى گروپەکانى کردووە لە ناوچەکانی "سیدەکان" و بەرزاییەکانی "هەڵگورد" و "بیربیزین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای پاسداران لە 24ی ئەیلوولەوە دەستی بەو هێرشانە کردووە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە جموجۆڵی ئەو گروپانە و هەوڵی ئەوان بۆ نانەوەى "نائارامی و ئاژاوە" لە وڵاتدا کە تا ئێستاش بەردەوامە.

 

پێشتر فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی پاسداران جەختیکردبووەوە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەو گروپانە دەربکەن، ئەگەرنا بۆردومان تا چەکداماڵینى تەواوەتى گروپەکان بەردەوام دەبێت.