گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەغدا بڕیارێکى لەبارەى سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دەرکرد

2022.10.04 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بڕیارێکى لەبارەى سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دەرکرد

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق دیوانى چاودێری دارایی فیدراڵی وەک دەسەڵاتێکی چاودێری راسپارد، بۆ چاودێرکردنى کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنى وەزیران (4ی تشرینی یەكەمی 2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران میوانداری پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی تایبەت، لەناویاندا بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی دیاریکرد کە به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کاربکەن، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێری له‌سه‌ر كاری ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و پارەدارکردنی تیرۆر، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (1/17)، و (7/17).