گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەئەنجومەنى ئاسایش

ناوەڕۆکى وتارەکەى بلاسخارت لەسەر دۆخى عێراق: لایەنە کوردییەکان ڕێکنەکەوتوون

2022.10.04 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى وتارەکەى بلاسخارت لەسەر دۆخى عێراق: لایەنە کوردییەکان ڕێکنەکەوتوون

ناس کورد-

جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبەردەم ئەنجومەنى ئاسایش جەختیکردەوە لەسەر رێکنەکەوتنى لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار و دۆخى عێراقى بە "هەستیار" ناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بلاسخارت (4-10-2022) لە وتەیەکدا لەبەردەم ئەنجومەنى ئاسایش جەختیکردەوە، کە پێویستە سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان گفتوگۆى نیشتیمانى بکەن، چونکە وڵات بە قۆناغێکى هەستیار و مەترسیدار تێپەڕدەبێت.

 

وتیشى گفتوگۆى نیشتیمانى هێشتا ئەنجامى نەبووە و لایه‌نه‌كان جگه‌له‌ تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه‌.

 

بلاسخارت باسى لەوەشکرد، تا ئێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون و کێشەکانی دیکەش بەردەوامن.