گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گورزێکی تر لە دادگای فیدڕاڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان

2022.10.04 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
گورزێکی تر لە دادگای فیدڕاڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

دادگای فیدڕاڵیی عێراقی بڕیاری دا بە نادەستورییبوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاکە دوای دادبینی ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دا کە ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمسیۆنه‌وه‌ "ناده‌ستورییه‌."

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌پێویستی زانی كه‌ دەسەڵاتدارانی هەرێم دڵنیایی لە پاکی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بدەن.

 

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و چوار پەرلەمانتاری دیکە لە پەرلەمانی عێراق هات لەسەر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.