گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم: ژینگە لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە

2022.10.04 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم: ژینگە لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم ڕایگەیاند، "قەتڵوعامی ژینگەیی دەکرێت و دۆخەکە لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (4ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "ڕۆژانە لە ناوچە جیاوازەكان دیمەنی لەم شێوەیە لە قەتلوعامی ژینگەی دەبینین كە مەترسی جدین بۆ سەر داهاتووی ژینگە و سروشتی جوانی كوردستان".

 

دەشڵێت، "گۆڕانكارییە ژینگەییەكان لێمان دەخوازێت هۆشیارییەكانمان زیاتر بكەین بۆ پاراستنی ژینگە تاوەكو بتوانین لە مەترسییەكانی گۆڕانكاری ژینگەی جیهان خۆمان بپارێزین، بەڵام بەداخەوە ڕۆژانە ئەو دیمەنانە پێمان دەلێت هێشتا پاراستنی سروشت و ژینگە لامان نەبووتە كلتور، دیمەنەكان دیمەنی مەترسیدارن پێویستە هەموومان پێكەوە پارێزەری سروشت و ژینگە بین، لێرە و لەوێ چەند بەهانەی دەبەشنەكردنی نەوت و سوتەمەنی هەیە بۆ بڕینی ئەو دارانەی بە سەدان سالەی سروشتێكی جوانیان بە كوردستان بەخشیوە، بەڵام تێكدانی ژینگە و سروشتی مەترسییە دەبێت هەمووان كار بكەین بۆ پاراستنی"


"لێرەش دەخوازین لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێنە سەرخەت هەولەكانیان چڕبكەنەوە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاولاتیان مەترسییەكانی تێكدان و بڕینی داری سروشتی كوردستان بوەستێنن،" پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم وا دەڵێت.

May be an image of outdoorsMay be an image of tree and outdoorsMay be an image of tree and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of nature and tree