ناس کورد-
لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، ئافرەتێکی گەنج درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری "ناس کورد" ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 4-10-2022، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ئافرەتێک کە بە پیادە ڕۆشتووە، لەلایەن پیاوێکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژراوە.
وتیشی، ئەو کەسە 11 گوللـەی بە ئافرەتەکەوە ناوە و هەڵهاتووە، تەرمی ئافرەتەکەش بردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.