گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بینای پارێزگای زیقار سوتێنرا و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا

2022.10.03 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
بینای پارێزگای زیقار سوتێنرا و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

لە شاری ناسریەی پایتەختی پارێزگای زیقار ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێـت و بینای پارێزگا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا، پارێزگاریش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد هادی، پارێزگاری زیقار لە ڕاگەیەنراوێکدا (3ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئەمنی پارێزگاکە "بۆ هاوکاریکردنی خەڵک و وەستاندنی گروپە لادەرەکان."

 

بۆیە بڕیاری دا بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و دەستگیرکردنی تێکدەران کە دەستیان هەیە لە سوتاندنی دەمودەزگا حکومییەکان.