گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەکرێتەوە

2022.10.03 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە سبەینێوە تونێلی دەربەندیخان بەهۆی نۆژەنکردنەوەی دادەخرێت بەڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا و ڕێگەی جێگرەوە دیاری کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێڵی دەربەندیخان سبەینێ ڕۆژی سێشەممە لە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ تونێڵ بەڕووی هەموو جورە ئۆتۆمبێل دادەخرێت."

 

دەشڵێت، "دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی دەربەندیخان، بڕیار درا کە ڕێگای سەرشاح واتا ڕێگای چیای بەرانان تەنها بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بچوک دیاری بکرێت، واتا هیچ جۆرە بارهەڵگرێک ڕێگای پێ نادرێ لە ڕێگەی شاخەوە هاتووچۆ بکات نە بە بەتاڵی و نە بە بارەوە، ڕێگای جێگرەوەی ئۆتۆمبێلی گەورە واتا بارهەڵگر ڕێگای ناوتاق دەبێ ڕۆیشتن و هاتن".

 

ئاماژەی بەوەشدا کە "بەهیوای ئەوەی لەو ماوەیەدا سەرجەم شۆفێران بە وریایی و ئارامیەوە شۆفێری بکەن و ئێمەش وەک هاتووچۆ لە خزمەتان دا دەبین و چاومان لەسەر ڕێگاکان دەبێ تا بتوانین سەلامەتی بۆ شۆفێران دابین بکەین."