گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جینۆم چییە؟

ئه‌و زانایه‌ى یەکەم جینۆمی (DNA)ى نیاندەرتاڵەکانی ڕێکخسته‌وه‌ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت

2022.10.03 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئه‌و زانایه‌ى یەکەم جینۆمی (DNA)ى نیاندەرتاڵەکانی ڕێکخسته‌وه‌ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت

ناس کورد-

زانای جینۆمی سویدی سڤانتی پابۆ خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بەدەستهێنا، بەهۆی ئەوەی پێشەنگ بووە لە بەکارهێنانی DNAی کۆن بۆ کردنەوەی نهێنییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی مرۆڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

م. ئارام محەمەد: ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2022، لیژنەی نۆبڵ ڕایگەیاند کە پابۆ "شتێکی مەحاڵى بە ئەنجام گەیاند" کاتێک یەکەم جینۆمی نیاندەرتاڵەکانی ڕێکخست و ئاشکرای کرد کە هۆمۆ ساپیێنس(مرۆڤى ژیر- مرۆڤى ئێستا ) لەگەڵ نیاندەرتاڵەکاندا تێکەڵ بووە.


دۆزینەوەکەی لە ساڵی 2010دا ئاشکرا کرا، دوای ئەوەی پایبۆ سه‌رپه‌رشتى ڕێگاکانی دەرهێنان و ڕێکخستن و شیکردنەوەی دی ئێن ئەی کۆن لە ئێسکەکانی نیاندەرتاڵ کرد. بەهۆی ئەم کارەوە ئيدی زانایان دەتوانن جینۆمی نیاندەرتاڵەکان بەراورد بکەن لەگەڵ تۆمارە بۆماوەییەکانی مرۆڤ کە لەمڕۆدا دەژین.


"بە ئاشکراکردنی جیاوازییە بۆماوەییەکان کە هەموو مرۆڤە زیندووەکانى ئێستا لە جۆرە لەناوچووەکانى مرۆڤ جیا دەکەنەوە, دۆزینەوەکانی بنەمایەک دەڕەخسێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ چییه‌ که‌ ئێمه‌(مرۆڤى ئێستا)ى له‌جۆره‌ له‌ناوچوه‌کان جیاکردوه‌ته‌ و کردوینى به‌ مرۆڤى ژیر."


پابۆ بۆی دەرکەوتووە کە زۆربەی مرۆڤەکانی ئێستا 1% بۆ 4%ی DNA یان لەگەڵ نیاندەرتاڵەکاندا هاوبەشە، واتە نیاندەرتاڵەکان و هۆمۆ ساپیێنس(مرۆڤى ژیر- مرۆڤى ئێستا ) دەبێ به‌یه‌کگه‌یشتبن و منداڵیان بوبێ پێش ئەوەی نیاندەرتاڵەکان لەناو بچن نزیکەی 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر.


کارەکانی دواتری پابۆ بۆ دەرهێنانی DNA لە پارچە بەردبووە بچووکەکان کە لە ئەشکەوتێکدا لە سیبیریا دۆزرایەوە، دۆزینەوەیەکی بە هەمان شێوە هەستیاری ئاشکرا کرد.

 

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی زانیاری، لە ساڵی 1990دا زانایانی بۆماوە لە هەموو بەشيکانی جیهاندا دەستیان خستە سەر گەوەرەترین پڕۆژەی ئاواتخواز لە مێژووی زانستدا، ئەویش پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی بوو. پڕۆژەی جینۆمی مرۆییHuman genome project ئەرکێکی لێکۆڵینەوەی گەورەیەی ئامانجەکەی دیاریکردنی ڕیزبەندی نیوکیلۆتایدەکانی هەموو DNA مرۆڤە، و دیاریکردنی شوێنی هەموو ڕیزبەندە گرنگەکان تێیدا لە ڕووی فرمانەوە هەر بۆ نمونەش بۆهێڵەکان.