گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەر چییە؟

پێچەوانە بوویەوە.. توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لە زوو خەوتن

2022.10.03 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێچەوانە بوویەوە.. توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لە زوو خەوتن

ناس کورد-

زۆربەی گەورەساڵان بووەتە یاسا لایان کە پێویستە شەوان هەشت کاتژمێر بخەون، بەڵام ڕەنگە ئەمە ڕاست نەبێت کاتێک مرۆڤەکان دەگەنە تەمەنێکی دیاریکراو، چونکە توێژینەوەیەک، بە پێچەوانەی توێژینەوەکانی پێشوو، پێشنیار دەکات کەمتر بخەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا و زانکۆی فودان لە چین بۆیان دەرکەوتووە کە ڕەنگە حەوت کاتژمێر خەوتن بڕێکی گونجاو بێت بۆ کەسانی تەمەن ناوەڕاست و بەساڵاچوو.

 

لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری Nature Aging بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە حەوت کاتژمێر خەوتن باشترین بژاردەیە بۆ ئەدای مەعریفی و تەندروستی باشی دەروونی، هەروەها ئەو کەسانەی زووتر دەخەون، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە شەوێکدا، لەوانەیە ئەگەری مردنیان زیاتر بێت بە نەخۆشیەکانی دڵ.

 

توێژەران داتای نزیکەی 500 هەزار بەشداربوویان لە نێوان تەمەنی 38 بۆ 73 ساڵدا پشکنیوە و بۆیان دەرکەوت کە هەم کەمخەوی و هەمیش زۆرخەوی پەیوەندی بە خراپتربوونی ئەدای مەعریفی و خراپی تەندروستی دەروونییەوە هەیە.