گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی پێویستیان بە ڕێککەوتنێکی دیکەیە

2022.10.03 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی پێویستیان بە ڕێککەوتنێکی دیکەیە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لەئێستادا پارتی و یەکێتی پێویستییان بە ڕێککەوتنێکی دیکەی هاوشێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا لە مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال (3ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتی، "لەکاتی خۆیدا زۆرێک نەیاندەزانی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی چەندە گرنگە، بۆیە لەم قۆناغەی ئێستادا ئەو دوو لایەنە پێویستییان بە ڕێککەوتنێکی تر هەیە."

 

گوتیشی، "هەست بەو چۆڵەوانییە دەکەین کە مام جەلال بە ڕۆشتنی دروستیکردووە، ئەو گرنگییەکی زۆری دا بە پۆستی سەرۆککۆمار".

 

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئاشتی نێوان مام جه‌لال و باوكی، ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی بوو و جەختیکردەوە کە "مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی، ته‌با و یه‌كگرتوو بوون".

 

گوتیشی، "له‌ سایه‌ی ته‌بایی و یه‌كگرتوویی، هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه‌ بینی".