گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

2022.10.03 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ناس کورد-

بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی نیشیمانیی ڕاستەقینە ئەو ڕۆژە کە عێراق لە گەندەڵکاران ڕزگاری دەبێت، دەشڵێت، ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆژی چاکسازی ڕاستەقینەیە بەبێ پشکپشکێنە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا لە رۆژی نیشتمانی عێراقدا (دووشەممە 03-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژی نیشتمانیی عێراقە، بەڵام رۆژی نیشتمانیی راستەقینەی عێراق ئەو رۆژەیە کە وڵات لە گەندەڵی و گەندەڵکاران رزگاری دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی نیشتمانیی راستەقینەی عێراق رۆژی چاکسازیی راستەقینەیە بە بێ پاشکۆیی و پشکپشکێنە و تاقیکراوەکان هەروەها بێ گەندەڵی و دەستوەردانی دەرەکی و گرووپە چەکدارەکان." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "پێویستە عێراق دەوڵەتێکی پیرۆز بێت، نە رۆژهەڵاتی، نە رۆژئاوایی بێت."