گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بزووتنەوەی ئیسلامی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2022.10.03 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
بزووتنەوەی ئیسلامی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی ڕایگەیاند، رابەری بزووتنەوە شەرعییە و بۆ پاراستنی شکۆ و مەرکەزیەتی و مێژووی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو رێگایەکی یاسایی دەگرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (دووشەممە 3-10-2022) ڕایگەیاند، "چەند کەسێک کە نەیانتوانیوە متمانەی کۆنگرەی 12 بەدەستبێنن و بە دەستلەملانێ لەگەڵ کەسانێک لە مێژووی بزووتنەوەی ئیسلامی هەمیشە سەرقاڵی دووبەرەکی بوون لەناو ریزەکانی بزووتنەوەدا، جارێکی دیکە هەوڵی لێکترازان و دووبەرەکیان دایەوە لەناو ریزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان".

 

وتیشی، "ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12 لە رووی شەرعی و یاسایی و سیاسییەوە قبوڵکراوە و کۆتایی پێهاتووە، ئەوانەی ئێستا بە بزووتنەوەی ئیسلامی رازی نین، رێگایەکە خۆیان هەڵیانبژاردووە، دۆخی بزووتنەوەی ئیسلامی سەقامگیرە و هەموو رێگایەکی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی شکۆ، مێژوو و مەرکەزیەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان".

 

دوێنێ یەکشەممە 2-10-2022، باڵێكی بزووتنەوەی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی كامیلی حاجی عەلی خۆیان وەک جێگرەوەی فەرمیی بزوتنەوە ناساند.